English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شینزۆ ئابی دەیەوێت خامنەیی بباتە ژاپۆن
شنیزو آبه، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن
2019-06-13 [06:04 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران، ئەمرۆ چاوی بە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران كەوت و دەوترێت ئابێ بەنیازە خامنەیی بباتە ژاپۆن.

ئەمرۆ بە ئامادە بوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد جەود زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن چاوی بە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران كەوت.

میدیاکان لەزاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە بڵاویان کردوەتەوە کە عەلی خامنەیی رایگەیاندووە وڵاتەکەی بەرنامەیەکی بۆ بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە.

هەرچەندە تا ئێستا میدیاکانی ئێران ئامانجی ئەو کۆبوونەوەیان بە فەرمی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی رایگەیاندبوو، ئامانجی ئەو سەردانە و کۆبوونەوەی ئابێ لەگەڵ خامنەیی، بردنی ناوبراوە بۆ دانیشتنی لوتکەی  جی ٢٠، کە لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی لەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.





ئەم هەواڵە 5752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad