English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی پارێزه‌ر و چه‌تری پاراستنی سیستمی دیموكراسییه‌
2019-06-13 [06:37 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود گەردی


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ پێگه‌ی مه‌زنی رابه‌رایه‌تی و كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆیه‌وه‌، قۆناغێكی دیكه‌ی گرنگ و مێژوویی هه‌رێمی كوردستانی برده‌ پێشه‌وه‌ و پایه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی و نموونه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر چه‌سپاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێزیاندا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و هاوكات كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیش رێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا.
سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ رابه‌ر و پارێزه‌ر و چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ كه‌ بیپارێزێت و رێگه‌ی پیشان بدات و چاودێری بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره‌ له‌ ئامانجه‌ مه‌زنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان نزیكتر ببێته‌وه‌ و ئه‌و رابه‌ر و پارێزه‌ر و رێنیشانده‌ره‌ش ته‌نیا و ته‌نیا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌.
لێره‌وه‌ داوا له‌ فراكسیۆنی پارتیمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م، كاری جدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ند و مه‌رجەعیه‌تی باڵای نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كوردستان بكرێته‌وه‌ و سه‌رۆك  مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆك و رابه‌ر و مه‌رجه‌عی باڵای سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی كورد و كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد  له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناوببرێت و سه‌رۆك وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵا ببێته‌ رووگه‌ی هه‌موو كورد و باره‌گای بارزانی ببێته‌ به‌رزترین ناوه‌ندی یاسایی و سیاسی كوردستان.





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad