English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا ئێران بەهێرشەكەی كەنداو تۆمەتبار دەكات
2019-06-15 [06:19 AM]

ZNA – هەولێر


رۆژی پێنج شەممە، لە کەنداو هێرشکرایە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر و زیانێكی زۆریان پێگەیشت، ئەمەریکاش ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو13/06/2019، ئەمەریکا لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی MQ-9، چاودێری ساتی هێرشەکەی کردووە، بەڵام سوپای پاسداران مووشەکێکیان ئاراستە کردووە، مووشەکەكە نەیتوانیوە ئامانجەکەی بپێکێت و کەوتووەتە ناو دەریا.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە: چەند رۆژێک لەمەوبەر حووسییەکانی یەمەن لە رێگای مووشەکی ئێرانیەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکییان لە دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.

ئێران تەواوی تۆمەتەكانی ئەمەریكا  رەتدەکاتەوە و بە قسەی بێ بنەما و نابەرپرسانەی دەزانێت، بەڵام هێرشەکان سەلامەتی ئاوەکانی کەنداوی خستووەتە مەترسییەوە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش هۆشداریی دایە ئێران کە "ئەمەریکا بێ وەڵام نابێت".

 





ئەم هەواڵە 5455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad