English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێرمی ھانت : ئێران بە ھێرشکردنە سەر کەشتیە نەوت ھەلگرەکان تۆمەتبار دەکات
2019-06-15 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر


بەریتانیا وڵاتێکی ئیسلامی بە تەقاندنەوەی دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی دەریای عومان، تۆمەتبار دەکات.

جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی تیمی وڵاتەکەی ”بە نیمچە دڵنیاییەوە“ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ئێران دوو تەقینەوەکەی ئەنجام داوە.

جێرمی هانت هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هێرشە ”بەردەوامیی کاری ئێرانە لە تێکدانی سەقامگیری و مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە“.

رۆژی پێنجشەممە 13-6-2019، دوو بۆمب بە دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا لە دەریای عومان لە باشووری کەنداوی عەرەبی تەقینەوە و بەهۆیەوە نرخی نەوتی جیهانی بەڕێژەی %3.5 بەرز بووەوە.

دوای تەقینەوەکان، ئەمریکا ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو دوو تەقینەوانە تۆمەتبار کرد.





ئەم هەواڵە 5425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad