English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمه‌تبارێك به‌برێك دراوی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
2019-06-15 [07:48 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێك به‌برێك دراوی‌ ساخته‌ی‌ ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ پێویست‌و به‌دواداچونی‌ ورد، تیمه‌كانى بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ پێبوه‌و سه‌رقاڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ بووه‌.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوی پۆلیس هاتووه‌ ، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تبار كه‌سێكی‌ دیكه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بوه‌و له‌ئێستادا هه‌ردو كه‌سه‌كه‌ به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (289، 298) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون.

 له‌كۆتایشدا هاتووە، كه‌سه‌كه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كردونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دراوه‌ ساخته‌كه‌.
 





ئەم هەواڵە 3082جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad