English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی به‌ر هاوه‌ن درا
2019-06-15 [11:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و سێ گوللـە هاوه‌ن له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی داده‌نرێت.

وتیشی، ئه‌و شوێنانه‌ی هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هیچ قوربانییه‌ك و زیانێكی ماددیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكایه‌، رایگه‌یاند، ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ئاسمانییه‌ی هێرشه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكیی بوونی هه‌یه‌.

بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی به‌له‌د گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه‌ له‌ عێراق و ده‌كه‌وێته‌ دووریی ٦٤ كیلۆمه‌تر له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad