English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئێران له‌ هێرشی ‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كه‌نداو به‌پرسیاره‌
2019-06-15 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر دوو كه‌ششتی نه‌وتهه‌ڵگر له‌ كه‌نداوی عومان ، ئێران به‌رپرسیاره‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌، به‌م قسانه‌ی ترامپ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كان زیاتر ده‌كات.

سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ دوێنێ هەینی به‌ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکایی راگه‌یاند، ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە و بەڵگەش ئەو ڤیدیۆیەیە کە نیشانی دەدات ئێرانیـیەکان مینێک لە نزیک یەکێک لە کەشتیـیەکان هەڵدگرنەوە.

ترامپ گوتیشی پـێدەچێت ئەو مینەیان بۆیە هەڵگرتووەتەوە تاوەکو هیچ بەڵگەیەک بە دوای خۆیاندا جێنەهێڵن.

ترامپ باسی له‌وه‌ كرد، ئێران ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه‌، ئێوه‌ ده‌زانن ئه‌و ئه‌نجامی داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌تان بینی.

ترامپ روونی كرده‌وه‌، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز بنرێت كه‌ سعودیه‌ چه‌ند وڵاتێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌كاری ده‌هێنێنن، زۆر به‌رده‌وام نابێت و زۆر ناخایه‌نێت.

ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ده‌مانه‌وێ بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، من ئاماده‌م ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان ئاماده‌ بن، په‌له‌م نییه‌.

رۆژی پـێنجشەممەی رابردوو دوو کەشتی کە یەکێکیان نەرویژیـیە و ئەوی دیکەیان ژاپـۆنی، لە کەنداوی عومان هێرشیان كرایه‌سه‌ر.

فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بەلەمێکی سوپای پاسدارانی ئێرانە مینێک لە نزیک یەکێک لە کەشتیـیەکان هەڵدەگرێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad