English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە چاوی بڕیووەتە یاریزانێکی ئینگلیزی 
2019-06-16 [11:13 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی  چاوی بڕیووەتە یاریزانێکی بەتوانای خولی ئینگلیزی بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرشەلۆنە چاودێری تواناکانی یاریزان ھارڤی ئلیۆت یاریزانی یانەی فولھامی ئینگلیزی دەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھارڤی تەمەنی ١٦ ساڵە و یەکێک لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی خولی ئینگلیزی و بچووکترین یاریزان بوو بەشداری لە خولی ئینگلیزی بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر ئلیۆت بە گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە رازی بێت، ئەوا یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت ئەم یاریزانە بە بێ بەرامبەر بگوازێتەوە ریزەکانی چونکە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی فولھام لە ٣٠ی حوزەیران تەواو دەبێت و تا ئێستاش بۆندەکەی نوێ نەکردووتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad