ZNA- ھەولێر
مەسعود ئۆزێل یاریزانی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی لەلایەن سێ یانەی خولی تورکی داواکراوە و پێدەچێت ریزەکانی یانەی ئەرسنال جێ بھێلێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، یانەکانی فەنەرباخچە و بەشکتاش و گەڵاتە سەرای گرنگی بە تواناکانی مەسعود ئۆزێل دەدەن و ھەوڵدەدەن لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئۆنای ئیمری راھێنەری یانەی ئەرسنال بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە بۆ وەرزی داھاتوو پێویستی بە تواناکانی ئۆزێل نییە و دەتوانن بیفرۆشن .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، مووچەی ئۆزێل لەگەڵ یانەی ئەرسنال ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش بەربەستی سەرەکی بەردەم یانە تورکییەکان بۆ گواستنەوە ، لەبەر ئەمە دەبێت ئۆزێل مووچەکە کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی یانەی تورکییەکان بتوانن گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9334جار خوێندراوەتەوە |