English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سازدەکرێت
2019-06-16 [01:22 AM]

تاران   - ZNA 


سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سازدەکرێت.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 19 تا 26 ئابئ 2019 له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

له‌م خوله‌دا به‌رهه‌مه‌ له‌به‌ر چاوگیراوه‌کان به‌پێی فێرکراوه‌گه‌لی بیر و باوه‌ڕی، رەوشتی باش، شێوازی ژیان، رێزگرتن له‌ دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ و هاوتوێژه‌کان، جۆش و خرۆش و شادی، هیوا و باوه‌ر به‌خۆ بوون، هه‌وڵدان بۆ پێشکه‌وتن، وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و ئاماده‌بوونی به‌رده‌نگ بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌ و پرسه‌کانی دنیای داهاتووه‌.

 

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی عەلیڕەزا تابێش و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوه‌ندی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ، بەشی "کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما" و هەروەها بەشی "رێزلێنان و بیرئانین" بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ لە سینەما "نقش جهان"، پەردیسی سینەمایی "چهارباغ"، سینەما "فەلەستین" و سینەما "سێپاهان" بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 7615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad