English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی هەرێم لەگەڵ یەكێتی و گۆران كۆدەبێتەوە
2019-06-17 [07:34 AM]

​ZNA – هەولێر


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 17ی حوزه‌یرانی 2019، سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

بریارە  كاتژمێر 11 ی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌ كۆببیتەوە.

یه‌كێتی بۆ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، شاندێكی دانوستانكاری به‌ سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ پێكهێناوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ قادر حه‌مه‌جان، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، ده‌رباز و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.

شاندی پارتیش پێكدێت لە هه‌ریه‌ك‌ له‌ دڵشاد شه‌هاب، ئومێد خۆشناو، هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆفی.

هەروەها بریارە ئەمرۆ كاتژمێر 3ی ئێواره‌، له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 2935جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad