English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سادیۆ مانێ: پێویستە پارە ببه‌خشین
2019-06-17 [08:29 AM]

ZNA- ھەولێر


سادیۆ مانێ، ھێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، لە ھەڤپەیڤینێکدا باس لەوە دەکات کە پێویستە مرۆڤ بە دەوڵەمەندبوون تووشی لەخۆباییبوون نەبێت و دەڵێت "پێویستە پارە ببەخشنە ھەژاران".

لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەل ماڵپەڕی ئۆنزی مۆندیالی فەرەنسی، مانێ دووپاتیکردەوە کە ئەو شانازی بەوە دەکات کە موسڵمانە و گوتی "سوپاس بۆ خوا کە من موسڵمانم، من شانازی بە ئایینی خۆمەوە دەکەم". مانێ ھەروەھا باسی لەوە کرد کە پێویستە کەسی موسڵمان پابەندبێت بەوەی لە ئایینەکەیدا ھاتووە و گوتی "ئێمە ئەوانەی دەوڵەمەندبووین پێویستە پارە بدەینە ھەژاران".

مانێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "چی دەبێت ئەگەر ١٠ یان ٢٠ یۆرۆ بدەیتە ھەژارێک؟ ئەو پارەیە ھیچ کاریگەری بەسەر تۆوە نابێت و ھەندێک لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و دارایی ئەویش دەگۆڕی، ئێمەی موسڵمان پێویستە ئەو کارە بکەین و پابەندبین بەوەی قورئان پێمانی دەڵێت".

مانێ ھەروەھا باسی ئەوەشیکرد کە مرۆڤ کاتێک دەوڵەمەند دەبێت یان دەبێتە یاریزانی تۆپی پێ، نابێ تووشی لەخۆباییبوون بێت و گوتی "مرۆڤ نابێ رابردووی خۆی لەبیر بکات، بەتایبەتیش ئەگەر لە ژینگەیەکی ھەژار و دواکەوتوو پێگەیشتبێت".


رووداو





ئەم هەواڵە 8707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad