English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانە بۆ هاوین تەماتە چ سوودێكی هەیە
2019-06-17 [12:38 PM]

هەولێر _ ZNA



لە وەرزی هاویندا گرفتێكی گەورە كە بۆمان دێتە پێش، وشكبوونی پێستمانە، بەڵام ئەگەر بتانەوێ پێستت لە تیشكی خۆر بپارێزیت و نیشانەكانی پیربوون كەم بكەیتەوە، ئەوە بەردەوام تەماتە بەكار بهێنە.

تەماتە یەكێكە لەو سەوزانەی كە سوودێكی زۆری بۆ پێست هەیە:

1. تەماتە بەسوودە بۆ رووناككردنەوەی پێست.

2. تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەیە بەئاسانی دەتوانێت خانەو پێستی مردوو لاببات.

3. تەماتە بەسوودە بۆ لابردنی زیوانە رەشەكانی سەر پێست و نەرمكردنەووەی ئەو شوێنانەی زیوانی رەشی هەیە بەتایبەتی لووت و چەناگە.

4. برین و زیپكە كەم دەكاتەوە.

بەكارهێنانی ماسكی تەماتە بۆ پێست .
 

ماسكی تەماتە یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات هەر بۆیە دەتوانیت وەك ماسكێكی تەماتە بۆ دەمووچاوتان دروست بكەن و بەم شێوەیە بەكاری بهێنن:
 

یەكەم: تەماتەو خەیار، ماسكی تەماتەو خەیار یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو پەڵە تۆخانە دەدات كە لەسەر پێست دروست دەبن لە وەرزی هاویندا، هەدوو پێكهاتەكە بكە بە شەربەت و پاشان تێكەڵی بكەو كەمێك شیری تێ بكە بە فڵچەیەك لە پێستت بدەو بۆ ماوەی (10) خولەك بەجێی بهێڵە هەتا پێست پێكهاتەكان دەمژێت، دواتر بە ئاو بیشۆ، دەتوانرێت ئەم ماسكە هەفتەی دووجار بەكار بهێنرێت.

دووەم: تەماتە، زەیتی زەیتوون و مۆز، پێستی وشك رووبەڕووی چەندان گرفت دەبێتەوە، بەڵام پێویست ناكات نیگەران بیت ئەم ماسكە چارەسەری وشكی پێست دەكات، تەماتەیەك پاك بكە لەگەڵ نیو مۆز تێكەڵی بكە تا دەبێت بەگیراوەیەكی گونجاو، پاشان نیو كەوچك زەیتی زەیتوونی تێبكە هەمووی بكە خەڵاتەیەكی كارەباییەوە تا بەباشی تێكەڵ بە یەكتر دەبن، دواتر بۆ پێستت بەكاری بهێنە كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە چارەسەركردنی وشكی پێست و نیشانەی پیربوون كەم دەكاتەوە.

سێیەم: تەماتە، لیمۆو ماست، بۆ ئەو كەسانەی پێستیان ناسكە دەتوانرێت ئەم ماسكە بەكاربهێنرێت یارمەتی رووناككردنەوەی پێست دەدات بەبێ ئەوەی زیان بە پێست بگەیەنێت، تەنیا پێویستت بە تەماتەیەكە لەگەڵ كەوچكێك ماست و چەند دڵۆپێك لیمۆ، بەباشی هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە باشتر وایە تەنیا كرۆكی تەماتەكە بەكار بهێنرێت، چونكە خێراتر دەتوێتەوە تێكەڵی بكە تا دەبێت بە گیراوەیەكی تەواو، پاشان بۆ پێستت بەكاری بهێنە دوایی چەند خولەكێك بەئاوی شلەتێن بیشۆ.

چوارەم: تەماتە، شیرو گلی سپی، ئەگەر بتەوێت بەشێوەیەكی سروشتی پێستت سپی بكەیتەوە، ئەوە ئەم پێكهاتەیە بەكاربهێنە، لە دەفرێكی بچووكدا ئاوی یەك تەماتە جیا بكەرەوە پاشان دوو كەوچك گڵی سپی تێبكە لەگەڵ كەمێك شیر، هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە هەتا دەبێت بە گیراوەیەكی گونجاو دواتر بۆ پێستی دەموچاو ملت بەكاری بهێنە، ئەم چارەسەرە بەشێوەیەكی خێرا پێست سپی دەكاتەوە.

پێنجەم: تەماتەو شەكری قاوەیی، لەم ماسكەدا تەنیا پێویستت بە دوو كەوچك كرۆكی تەماتە دەبێت لەگەڵ كەوچكێك شەكری قاوەیی، هەردوو پێكهاتەكە تێكەڵ بكە پاشان بۆ پێستت بەكاری بهێنە، پێستی دەموچاوتی پێ بشێلە، بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی (10 – 15) خولەك دواتر بیسڕەوەو بەئاو بیشۆ.





ئەم هەواڵە 10261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad