English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران سه‌ردانی رووسیا ده‌کات
عەلی شەمخانی
2019-06-17 [10:39 AM]

ZNA- هەولێر


راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران به‌ ئامانجی به‌شداری له‌ ده‌یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی نوێنه‌رانی باڵای ئه‌منی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات.

عه‌لی شه‌مخانی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بەیانی سێشه‌ممه‌ به‌ ئامانجی به‌شداری و پێشکه‌شکردنی وتارێک له‌ ده‌یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی نوێنه‌رانی باڵای ئه‌منی وڵاتانی جیهان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات.

له‌ کۆنفرانسەکەدا نوێنه‌رانی باڵای وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به‌ دوایین پرسه‌ ئه‌منییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.

شه‌مخانی هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی جیهان، پرسی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ هاوبه‌شه‌کان تاوتوێ ده‌کات.

 





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad