English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد دەیەوێت بە پارەی پۆگبا دوو یاریزانی بەرشەلۆنە بکڕێت
2019-06-17 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵدەدات لە فرۆشتنی یاریزان پۆل پۆگبا زۆرترین داھاتی ماددی دەستکەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی بەرشەلۆنە مۆربکات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی مانشستەر یونایتد لاری نیە لە فرۆشتنی پۆل پۆگبا لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە بەو مەرجەی پارەیەکی زۆری لە  گرێبەستەکە دەستکەوێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی مان یونایتد دەیانەوێت بەو پارەیەی لە گرێبەستی پۆگبا دەستیان دەکەوێت ، گرێبەست لەگەڵ ھەردوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە فیلیپ کۆتینیۆ و ئیڤان راکیتیچ مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی پۆگبا لەگەڵ یانەی مان یونایتد تا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت، ئەمەش وا دەکات شەیتانە سوورەکان پەلە نەکەن لە فرۆشتنی تا ئەو کاتەی بۆندێکی گرانبەھایان بۆ دێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad