English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەدرێت
2019-06-17 [11:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی  راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ شاندی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی محەمەدی حاجی مەحمود  ، مەسرور بارزانی لەلێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاند وتی ،  لە کابینەی نوێی حکومەتدا  وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەرکەوتەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی  کوردستانە.


 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەت وتیشی ، ھیوادارین پێش ئەوەی پشووی پەرلەمان دەست پێبکات، کابینەی نوێی حکوومەت پێک پێبێت ، ئەگەر کێشە و گرفتیش ھاتە پێش، لەگەڵ پەرلەمان قسە دەکەین، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامبدەن، یان پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، تاکو بتوانین کابینەکە بە تەواوی پێکبێنین، بەڵام ھیوادارین کە پێش ٣٠ ی ٦ ی ٢٠١٩  بتوانین کابینە پێکبێنین.
 سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی ھەرێمی کوردستان وتیشی ، لە یەکێتیمان نەبیستووە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک ببەستنەوە بە پێکھێنانی نوێی حکوومەت
وتیشی  ئەرکی ئێمە پێکھێنانی حکوومەتە ،  بابەتی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو لایەنە کوردستانیەکان  گرنگە، ئەم بابەتە تایبەت نییە بەلایەنێک ھیواداریشین بتوانین چارەسەرێک بۆ ئەم کێشانە بدۆزینەوە

 محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی  سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان  لەلێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن وتی ، لەکۆبونەوەمان لەگەڵ مەسرور بارزانی گفتوگۆ کرا لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت ، سیڤی کاندیدی حزبمان پێش کەش بەسەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکەین


 





ئەم هەواڵە 2995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad