English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لەبەرامبەر گریزمان ، دەست بەرداری یاریزانێکی نابێت 
2019-06-17 [12:08 PM]

ZNA- ھەولێر 



بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتیانکردووتەوە لە بەرامبەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان ئەنتوان گریزمان دەست بەرداری یاریزان نیلسۆن سیمیدۆ بن . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نین لەبەرامبەر بەدەستھێنانی یاریزان ئەنتوان گریزمان ، یاریزان سیمیدۆ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەھۆی ئەوەی بەشێوەی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت، سیمیدۆ ئارەزوو دەکات ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت و روو لەیانەیەکی دیکە بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە کە بەھیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەست بەرداری سیمیدۆ بێت و بەیەکێک لە یاریزانە باشەکانی یانەکەی دادەنێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 8038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad