English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد
2019-06-17 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ده‌ڵێت، ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنى وەزارەتی خوێندانی باڵا له‌ شارۆچكه‌ی دوکان كۆبووه‌وه‌، تێیدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ درا له‌وانه‌ بڕیاردرا، کۆتایى ئەمساڵ خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێبکاتەوە.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکە یوسف گۆران سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت ڕایگەیاند، لە کۆتایى ئەمساڵ بەپێى مەرج و ڕێنمایى تازە دەستپێکردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەو بەش و پسپۆڕیانەى پێویستى هەنوکەیى بازاڕى کارى کوردستانن.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پلانى زانکۆکان بۆ خوێندنى باڵا ماستەر/ دکتۆرا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویستى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان كرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا وتی، بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر داواکارى بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات هه‌یه‌، بۆیه‌ دەبێـت لێره‌ به‌دواوه‌ بەپێى پلان و پێویستى زانکۆکان، مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێن.

وتیشی، هەر کۆلێژ و بەشێک پلانى خۆى بەپێى پێویستى بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه‌، له‌ وه‌زاره‌تیش لەسەر بنەماى ئەو پلانە ڕەزامەندى دەدرێت، وتیشی ئامانج له‌و كاره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمە وەک ئەنجومەنى وەزارەت دەمانەوێت بەپێى پێویستى خەڵک ڕه‌وانه‌ی دەرەوەى وڵات بكه‌ین، ئاشكراشیكرد بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ فه‌رمانبه‌رن، داوامان كردوه‌ وه‌زاره‌ته‌كان پلانه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، تا دواتر به‌پێی پلان و پێویستی پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان مۆڵه‌ت بدرێ به‌خوازیارانی خوێندنی باڵا بۆ‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م، لەو چوارچێوەیەشدا ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتی خوێدا كارئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان، بۆ ئه‌وه‌ش دوای تاوتوێكردنی لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕوی  پێشنیازه‌كانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن، كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌م بڕیارانه‌یدا:

-     سیستمى کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆکان بەردەوام دەبێت، بە رەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى بەشە پزیشکییەکان.

-     بەهۆى ئەوەى زانکۆى چەرمو (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان‌.

لەبارەى پێدانى نازناوى زانستى بۆ ئەوانەى کە کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە، دواى خستنەڕوى پێشنیازى لێژنەى تایبەتمەند کە پێشوتر بۆ ئەم مەبەستە دیاریکرابو، دواى گفتوگۆ و وەرگرتنى سەرنج و پێشنیارەکان بڕیاردرا دواى زانینى ژمارەى ئەو کەسانە بڕیار لەبارەى ئەم بابەتەوە دەدرێت.

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى لەو زانکۆیانەى كە خوێندکارى دکتۆرایان هەیە، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا خوێندکارى دکتۆرا دەبێت توێژینەوەیەک لە (ثۆمسۆن ریۆتەر) بڵاوبکاتەوە، ئەگەر توێژینەوەى لە (ثۆمسۆن ریۆتەر) نەبوو پێویستە دوو توێژینەوە یەکێک لە (سکۆپەس) و ئەوى تریان توێژینەوەیەکى (مەحکەم) بەپێى پێوەرەکانى (نور) تایبەت بە ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بڵاوبکاتەوە.

له‌ بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا و لە ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌کاروباری زانستى و  قوتابیان/ خوێندکاران چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێكران و بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad