English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆتی : بەرپرسانی رۆما فێڵ لە ھاندەران دەکەن 
2019-06-17 [03:10 AM]

ZNA- ھەولێر 




فرانشیسکۆ تۆتی ئەفسانەی یانەی رۆما و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بڕیاریدا دەست بکێشێتەوە لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆما . 

لەمبارەیەوە تۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند : بەرپرسانی یانەی رۆما بەھیچ شێوەیەک بەشدارییان پێنەدەکردم لە بڕیارەکان و ھیچ کاتێک رای منیان لە پرۆژەکانی یانەکە وەرنەدەگرت . 

تۆتی گووتیشی : دوای ئەوەی زانیم بە ھیچ شێوەیەک نیەتیان نییە بەشداریم پێبکەن لە بڕیار و راسپاردەکانی تایبەت بە ھێنانی یاریزانان و گەشەپێدانی یانەکە ، بڕیارم دا دەست لە کار بکێشمەوە . 

تۆتی راشیگەیاند : بەرپرسانی ئێستای یانەی رۆما ھیچ راستیەک دەربارەی بارودۆخی یانەکە بە ھاندەران ناڵێن و فێڵ لە ھاندەرانی خۆیان دەکەن، بەڵام داوا لە ھاندەران دەکەم بەردەوام بن لە ھاندانی تیپەکەیان چونکە رۆما یانەی ھاندەرانیەتی . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad