ZNA- هەولێر
ئەنعام خوزاعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی سائیروون رایگەیاند، هیچ نیازێک بۆ شکستپێهێنانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی نییە.
خوزاعی گوتی: بۆ بەهێزکردنی ئەم حکومەتە کار دەکەین و لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لە حکومەت دەکەین، بەڵام چاوپۆشی لە گەندەڵی و گەندەڵکاران ناکەین.
خوزاعی هەروەها گوتی:هاوپەیمانێتی سائیروون لە حکومەتی ئێستا بۆ راستکردنەوەی هەڵەی حکومەتەکانی پێشووتری عێراق هەوڵ دەدات.
پێشتر هەندێک میدیای عێراقی لە زاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردبووەوە، هەوڵێک بۆ شکستپێهێنانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەیە.
ئەم هەواڵە 9694جار خوێندراوەتەوە |