English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت ئەو موڵكانە دەفرۆشێت كە لە بڕی قەرز وەری گرتووە
2019-06-18 [07:35 AM]

ZNA- هەولێر


لە دوو مانگی داهاتوودا حكوومەت هەموو ئەو موڵكانەی لە بڕی قەرزی بازرگانی رەهنی كردوون دەیانفرۆشێت، بەپرسێكیش دەلێت، بازرگانان وەكو پێویست قەرزەكانیان نەگەڕاندۆتەوە، بۆیە رێكاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.

 مەلایاسین مەحموود گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران بە باسی راگەیاند: "سەرۆكی حكوومەت بڕیارێكی گرنگی بۆ كەرتی تایبەت دەركردووە بەوەی ئەو كۆمپانیا و بازرگانانەی قەرزی بازرگانی حكوومەتیان لایە دەتوانن بە چەكی بەڵێندەران قەرزەكانیان بدەنەوە، ئەمەش وای كردووە قیمەتێكی باش بۆ ئەو چەكانە بگەرێتەوە".

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی بێت دەبێت تاوەكو 20ی 8 ی 2019 بازرگانان ‌ قەرزەكانیان بە چەكی بانكە بازرگانییەكان بگەرێنەوە، دەبێت تاوەكو ئەو وادەیە هەموو قەرزەكان بگەرێننەوە، ئەگینا رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

 مەلا یاسبن روونی كردەوە، چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە لە كابینەی تازە كێشەی وەبەرهێنەران و بازرگانان چارەسەر بكرێت. زیاتر لە 2 هەزار و 700 بازرگان و سەرمایەدار كە لە نێویاندا سەرمایەداری زۆر گەوورە هەیە قەرزی بازرگانیان وەرگرتووە.

 سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بانكە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاسانكاری بۆ بازرگانان كراوە بە چەك قەرزەكانیان بگەرێننەوە، بەڵام رێژەیەكی كەمی قەرزەكانیان داوەتەوە دەشڵێت "نزیكەی چوار مانگ بەسەر بڕیاری گەڕانەوەی قەرزی بازرگانی لە رێگەی چەك تێدەپەڕێت، بەڵام بڕێكی ئەوتۆ لە قەرزەكە نەگەرێندراوەتەوە".

سەرچاوەكە گوتیشی:" ئەگەر تاوەكو 20ی8 قەرەكانیان نەگەرێننەوە، ئەوە ئەو موڵكانەی لە بڕی قەرز رەهن كراون دەخرێتە موزایەدەوە و دەفرۆشرێن".

بەپێی زانیاریەكان لە دوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی تاوەكو ئێستا تەنها 40 ملیار دینار بۆ حكوومەت گەرێندراوەتەوە، بەمەش 690 ملیار دیناری قەرزی بازرگانان ماوە بگەرێندرێتەوە.





ئەم هەواڵە 5095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad