English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید پۆگبا بێ ئومێد دەکات 
2019-06-18 [02:14 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەھۆی بڕیارێکی بەرپرسانی یانەکەی یاریزان پۆل پۆگبای بێ ئومێد کرد لە پەیوەندی کردن بە یانەی شاھانە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد ئامادەن لەبەرامبەر ١٥٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی دەست بەرداری یاریزان پۆل پۆگبا بن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بڕی ٩٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی مانشستەر یونایتد لەبەرامبەر بەدەستھێنانی تواناکانی پۆگبا, ئەم بڕە پارەیەش زۆر دوورە لە داواکارییەکانی یانەی مان یونایتد . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پۆگبا ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاندبوو کە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەیەکی دیکە تاقی بکاتەوە و مەبەستی سەرەکیشی یانەی ریال مەدرید ، بەڵام بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ھەرگیز ئامادە نابن لەبەرامبەر پارەیەکی کەم دەست بەرداری پۆگبا بن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad