English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتی تیمی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکان لە عێراق و سوریا دەکات
2019-06-18 [02:37 AM]

ZNA- ھەولێر 




راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم و راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرماندەی گشتی تیمی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨/٦/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم و راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ پاتریک رۆبەرسۆن فەرماندەی گشتی تیمی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری کرد، کە بەبۆنەی کۆتایھاتنی ئەرکەکەی سەردانی
ھەرێمی کوردستانی کردبوو.
لەم دیدارەدا پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان تاوتوێکرا.
لەم دیدارەدا فەرماندەی گشتی تیمی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەکان لە عێراق و سوریا، سوپاسی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ھەماھەنگییەکان و جەنەڕاڵ ئریک ھیڵی جێگرەوەی ناساند و ھیوای خواست ھەماھەنگییەکان بەردەوام بن.
ھەروەھا ئاماژەی بە جموجۆڵەکانی تیرۆریستان کردو جەخت لەوە کرایەوە، کە ھێشتا داعش لە عێراق و سوریا ماوە و ھەڕەشەیە.
لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەردووکیان لە ئەرکی تازەیان خواستن و دووپاتی لە پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی نێوان ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان کردەوە وەک فاکتەرێک بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.
تاوتوێکردنی بەردەوامی شەڕی ئێستای سوریا لەناوچە جیاجیاکاندا بە سەرچارەسەرکردنی سیاسیانەی بارودۆخەکە لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad