English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆشتی سوور كه‌متر بخۆ بۆ ئەوەی زیاتر بژی
2019-06-19 [09:34 AM]

هەولێر _ ZNA


 

به‌ڵگه‌ زانستیه‌ نوێكان په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی گۆشتی سوور و گرفته‌ ته‌ندروستیه‌كانی ئاشكرا كردوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گۆشتی سوور له‌ ژه‌مه‌كاندا یارمه‌تی درێژ بوونی ته‌مه‌ن ده‌دات.
 

پسپۆڕان ده‌ڵێن ڕۆژانه‌ خواردنی گۆشت ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت به‌ڕێژه‌ی‌ %10 زیاد ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن له‌جیاتی گۆشتی سوور ئه‌و خۆراكانه‌ بخرێنه‌ ژه‌مه‌كانه‌وه‌ كه‌ بڕێكی زۆر له‌ پرۆتینیان تیادایه‌ وه‌ك" ماسی و چه‌ره‌س و پاقله‌مه‌نیه‌كان و سه‌وزه‌كان" و خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت كه‌مده‌كاته‌وه‌.

بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ سوود له‌ سه‌رژمێریه‌كان ته‌ندروستی وه‌رگیراوه‌ هه‌تا هۆكاره‌كانی مردن ئاماژه‌ی‌ پێ بكرێت، پزیشكه‌كان له‌ داتاكانی 8 ساڵه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ 500 گرام گۆشتی سوور ده‌خۆن ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشته‌ ده‌ستكرد بێت یان سروشتی ئه‌وه‌ مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت به‌ڕێژه‌ی‌ %9- 13 زیاد ده‌كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گۆشتی سوور له‌ ژه‌مه‌كاندا توانای باشكردنی ته‌ندروستی و درێژكردنی ته‌مه‌نی هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 8 ساڵ.





ئەم هەواڵە 2731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad