English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردێكی هەولێر بە باڵیۆزی ئەمەریكا لەبوڵگاریا هەڵبژێردرا
هێرۆ قادر باڵیۆزی ئەمەریكا لە بولگاریا
2019-06-19 [06:12 AM]

​ZNA – هەولێر


یەكەمین جارە لەمێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كوردێك دەكرێتە باڵیۆزی ئەمەریكا لەدەرەوە، ئەمەش دوای بڕینی چەندین قۆناغی كاركردن لەگەڵ حكومەتی ئەمەریكا ، دواجار بووە باڵیۆزی ئەمەریكا لە بولگاریا.

هێرۆ قادر محەمەد ئەمین موستەفا وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە کۆماری بولگاریا لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە دەستنیشان کرا، هێرۆ خەڵکی شاری هەولێرە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکوومەتی ئەمەریکا هەبووە.

 

هێرۆ لە ساڵی 2016، لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتی پورتوگال کاری کردووە و راوێژکاری سیاسی بووە لە باڵیۆخانەی نیودەلهی لە هیندستان، هەروەها لە ساڵانی 2009 بۆ 2011، راوێژکاری جۆ بایدن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندی و باشووری ئاسیا بووە.
هێرۆ یەکێک بووە لەوانەی، لە نزیکەوە چاودێری دانووستانەکانی گروپی 5+1ی لەگەڵ ئێران کردووە، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران، ئیسرائیل – فەڵەستین و ئوردن بووە.

لە ساڵی 2005 بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری مووسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارەتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.

هێرۆ، لە ویلایەتی نۆرس داکۆتا ژیانی بەسەر بردووە و جیا لە ئینگلیزی، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی دەزانێت و لە زانکۆی پرینستۆن ماستەری لە خزمەتگوازاری سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە.

 





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad