English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی دوو هەفتەدا پۆستە بەتاڵەكانی حكومەت پڕدەكرێنەوە
2019-06-19 [06:25 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق فالح فه‌یاز ئاشكرای دەكات، له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پۆسته‌ وه‌زارییه‌ خاڵییه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌وانه‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی داد پڕ ده‌كرێنه‌وه‌.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یاز له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) رووسی رایگەیاند: هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناو خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆستانه‌ی ماون پڕ ده‌كرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانیش، فالح فه‌یاز دەڵێت: دوو جۆره‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ تۆمار كراوون، جۆرێكی كارێكی تێكده‌رانه‌ و تیرۆریستییه‌ و داعش له‌ پشتییه‌تی، جۆری دووه‌میشی سرووشتییه‌.

فەیاز جەختیشی كردەوە: ئه‌و رووبه‌ره‌ی سووتاوه‌  به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی دروێنه‌ كراوه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ده‌غڵ و دان زیاتره‌ له‌ به‌رهه‌می ساڵی رابردوو به‌ تایبه‌تی له‌ رووی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌وه‌. 

 





ئەم هەواڵە 7465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad