English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاشكرابوو..هه‌ڵوێستی مێسی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسا
2019-06-19 [06:57 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هه‌ڵوێستی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

بێگومان مێسی رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌نێو بارسێلۆنادا هه‌یه‌ و زۆرجار میدیا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مێسی رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ بڕیاردانی ئه‌و یانه‌یه‌شدا هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ باره‌ی مێركاتۆ و پلانه‌كانی یانه‌كه‌ بۆ هێنان یان به‌ڕێكردنی یاریزانان.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت "مێسی به‌ كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنای راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و حه‌زده‌كات نه‌یمار بگه‌ڕێننه‌وه‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی جێهێشتووه‌".

له‌ هاوینی 2017 به‌ گڕبه‌ستێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی، كه‌ گرانترینه‌ له‌ مێژووی تۆپی پێدا، نه‌یمار له‌ بارسێلۆناوه‌ چووه‌ پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ نه‌یمار نایه‌وێ چیدی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسی به‌رده‌وام بێت و ده‌شڵێن "خوازیاره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا".

ماوه‌ی گرێبه‌ستی نه‌یمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له‌ هاوینی 2022 كۆتاییدێت، به‌ڵام وادیاره‌ یاریزانی به‌رازیلی تا ئه‌وكات به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ له‌ پاریس ناگرێت.





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad