English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... بۆ دووەمجار بە مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی هێزەكانی ئەمەریكا
2019-06-19 [07:04 AM]

​ZNA – هەولێر


له‌ شاری مووسڵ به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌، سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌ی هێزێكی ئه‌مه‌ریكی تێدایه‌ له‌ شاره‌كه‌، هێرشەكەش بە مووشەكی كاتیۆشا ئەنجام دراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ مووسڵ رایگه‌یاند، بەمووشەكی كاتیۆشا هێرش كرایە سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمەریكا لە ده‌سته‌ چه‌پی شاری مووسڵ، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

نومان زوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هێزێكی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌یی سوپا و پۆلیس و ئه‌منی وه‌ته‌نی عێراق سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌كارهاتووه‌، ره‌وشه‌كه‌ش له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

له‌ باره‌ی زیانه‌كانه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی به‌ر هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه‌وتبێت.

ڕۆژێك بەرلەهێرشەكەی موسڵ،‌ له‌ ناوچه‌ی تاجی باكووری به‌غدا به‌ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا.

منصة الصاروخ





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad