English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنگرێس داوای رونكردنەوە لە سەرۆكی ئەمریكا دەكەن
2019-06-19 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر


ژمارەیەك لە كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا ئاشكرای دەكەن، لەكاتێكدا ئەمریكا جەنگی بەرامبەر ئێران رانەگەیاندووە بۆچی هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت.

هەریەك لەتیم كین، سیناتۆری دیموكراتەكان و مایك لی، سیناتۆری كۆمارییەكان رایدەگەیێنن، لەكاتێكدا كۆنگرێس راگەیاندنی جەنگی دژی ئێران رانەگەیاندووە بۆچی ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

ئەو كۆنگرێسمانانە دەرپرسن ئایا ئەم هێزە بۆ پاڵپشتی هێزەكانی تریانە لە عێراق، یان ئەرك و فەرمانیان چی دەبێت، ئایا بۆ دروستكردنی گوشارە لەسەر ئێران یان نا.

لە بەشێكی تری نامەیەكەیاندا ئەو كۆنگرێسمانانە داوای روون كردنەوە لە سەرۆكی ئەمریكا دەكەن، چونكە وەك خۆیان دەڵێن ناردنی هێزی زیاتر نیگەرانی كردوون و پێویستە هۆكاری ناردنەكەی ئاشكرا بكرێت.

نامەی ئەم دوو سیناتۆرە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا بڕیاریداوە بەم زووانە هەزار سەربازی دیكە رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوڕاست بكات.





ئەم هەواڵە 5452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad