English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووەوە
2019-06-19 [08:52 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش کۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/6/2019 له‌گه‌ڵ كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵينەوە لە تاوانەكانی داعش، ڕۆڵ و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێكشكاندنی تیرۆر و پاراستنی پێكهاته‌كان بێ جیاوازی و حه‌واندنه‌وه‌یان، به‌رز نرخاند.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژكاری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی‌ كاره‌كانيان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دواداچوونی كه‌یسی تاوانه‌كانی داعش، پشتگيريى یاسایی بۆ كاره‌كانیان و جۆره‌كانی تاوانه ئه‌نجامدراوه‌كان كه‌ له‌ عێراق جگه‌ له‌ یاسای تاوانه‌كانی تیرۆر، یاسای تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید نییه‌‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌یدانیی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و مسۆگه‌ركردنی دادگاییكردنیان، خسته‌ ڕوو و جه‌ختيشى له‌ گرنگيى هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌.

لە بەرانبەردا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشی له‌ كاری تیمه‌كه‌یان، ئاماده‌یی و پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگيرى و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی له‌م كه‌یسه‌دا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى لەباره‌ی قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌ پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌ پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad