English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمه‌ریکا دەکات
2019-06-19 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمه‌ریکا بەسەرۆکایەتی جەنەڕاڵ گریگۆری کرودە، سەرۆکی نووسینگەی هاوکاری ئەمنی عێراقی(OSC-I) کرد.

لەدیدارێکدا، وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنی عێراق و تەنگژەکانی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی راهێنان و دابینکردنی پێداویستی سەربازی و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و  هاوپەیمانان تیشکی خرایە سەر.

لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاواتی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی خواست، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی توانا سەربازییەکانیانی تیرۆریستانی داعش تێکشکاوە، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە پەرە سەندن دایە، هێشتا هەڕەشەیەکی بەردەوامن لەسەر سەقامگیری و ئارامی ناوچە رزگارکراوەکان.

لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری، وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دووپاتی لە پشتیوانییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ رێکخستنەوە و ئەنجامدانی چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

 





ئەم هەواڵە 3907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad