English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد
2019-06-19 [01:03 AM]

Z.N.A


مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا پرۆسەی سیاسی عێراق و پێشهات و گرژییەکانی دەڤەرەکە تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی پرس و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور و گفتوگۆی راشکاوانە کردەوە.
 لەلای خۆیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی جارێکی دی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد، وێڕای هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا خواست.
 





ئەم هەواڵە 3991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad