English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودمەندی باجی گومرگی نێوان ئەمریکا و چین کام ووڵاتە؟
2019-06-19 [02:11 AM]

Z.N.A


ئابووریناسانی دامەزراوەی دارایی بارکلیز رایانگەیاندووە کە گەورە سوودمەندی باجی گومرگی نێوان ئەمریکا و چین هەریەکە لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەبن
وەزیری بازڕگانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ترەمپ بەتەواوی دڵخۆشە بە سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر 300 ملیار کاڵای هاوردەکراوی چین بۆ ئەمریکا، لەگەڵ ئەوشدا كریستیان كیلر، بەرپرسی توێژینەوەی ئابووری لە بارکلیز رایدەگەیەنێت، بە گوێرەی شرۆڤەیەکمان ئەنجامی باجی گومرگی و بەربەستە پەیوەندیدارەکانی دەرفەت لە بەردەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکاتەوە تاکو پشکی خۆیان لە هەناردەکردنی کاڵاکان بەرزبکەنەوە.
كیلردەشڵێت، گەشەسەندنی زیاتری جەنگی بازڕگانی کاریگەری لەسەر تێگڕای سێکتەرەکانی ئەمریکا دروست دەکات و ئاستی هەناردەی ئەو وڵاتە بە رێژەی سەدا سی کەم دەکاتەوە و ئێمە پێشبینی دەکەین ئاستی هەناردەی ناوچەی یورۆ بۆ چین لەسەدا 0.1ی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆ بەرزبێتەوە.
 





ئەم هەواڵە 10000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad