English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دانوستانی ده‌وێت، پێویسته‌ كه‌شی دانوستان بسازێنێت
2019-06-19 [05:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ تاران، حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا خوازیاری دانوستان بێت، پێویسته‌ سزاكان رابگرێت و رژێمی ئێران په‌سه‌ند بكات.

حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران، جگه‌ له‌ خۆراده‌ستكردن هیچی دیكه‌ نییه‌ .

وتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دانوستانی ده‌وێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رڕاسته‌، پێویسته‌ كه‌شی دانوستان بسازێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م سزاكان رابگرێت و دان به‌ رژێمی ئێراندا بنێت كه‌ به‌ ده‌نگی گه‌لانی ئێران هاتووه‌ته‌ بوون.

سه‌ركۆماری ئێران روونی كرده‌وه‌، كرۆك و بناغه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی به‌نده‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیی و ئابوورییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، به‌ڵام ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌ دژبه‌ره‌كانی تاران، زیانیان به‌مه‌ گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، كاردانه‌وه‌یه‌ دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ زیانیان به‌ كرۆكی رێككه‌وتننامه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، پشكنینه‌كانی خۆی په‌یوه‌ست به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامداوه‌ و دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئاشتییانه‌ن.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌ ٦٠ رۆژییه‌ی داویانه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، هه‌نگاوی نوێ ده‌هاوێژن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad