English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسيا: له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن راهاتووین و گرنگی پێناده‌ین
2019-06-20 [03:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حكومه‌تی روسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت له‌سه‌ر فشاره‌كان بۆ سه‌ر روسیا به‌رده‌وام ده‌بین، هیچ گرنگی پێناده‌ین.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گوێگرتن له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران، كیلی كراڤت، رایگه‌یاند، روسیا دۆستی ئه‌مه‌ریكا نییه‌، داوای كرد له‌ فشاره‌كان بۆ سه‌ر روسیا به‌رده‌وام بن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی ریابكۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ شتێكی تازه‌ نییه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ پاڵێوراوی دیكه‌ی ئه‌و پۆسته‌ له‌ واشنتۆن گوێیان پێی نه‌درا بێت و هه‌ڵنه‌بژێردرا بن، به‌ڵام ئێمه‌ له‌م ئاماژانه‌ راهاتووینن، هیچ گرنگییه‌كی پێ ناده‌ین.

 

 





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad