English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی ئەردۆغان کۆبوونەوە
2019-06-21 [01:57 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 21-6-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە شاری ئیستەنبوڵ لە باکووری رۆژئاوای تورکیا.


کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ئیستەنبوڵ، دەستیپێکرد.


چاوەڕێ دەکرێ پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە و پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بن.


رۆژی پێنجشەممە 20-6-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە ئیستەنبوڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،کە رۆژی هەینی ”میوانێکی تایبەت“ سەردانی وڵاتەکەی دەکات و ئەویش نێچیرڤان بارزانییە.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و ئەوەش یەکەم سەردانی فەرمییەتی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق، دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 10-6-2019.





ئەم هەواڵە 3871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad