English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌داتەوە
2019-06-21 [02:35 AM]

Z.N.A


فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ )جڤاكی كوردی لە ئه‌ڵمانیا( وه‌ڵامی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌داتەوە و ده‌ڵێت: کاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نییه‌ باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات. 

له‌ راگه‌یێندراوێكدا جڤاكی كوردی له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات "لێدوانه‌كانی مێركل ئاوكردنه‌ لە‌ ئاشی نه‌ته‌وه‌په‌رستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌".

لە راگەیێندراوەکەدا، جێگری سه‌رۆكی جڤاكی كوردی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت‌ "ئێمه‌ چاوەڕوانی پشتگیری و رێزگرتن بووین له‌ هه‌وڵ و قوربانییه‌كانی كورد، بەڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بەو لێدوانەی سەری سوڕماندین".

تانریڤه‌ردی ره‌خنه‌ له‌ مێركڵ دەگرێت كه‌ ده‌ستی بۆ پرسێك درێژكردووه‌، ئه‌ركی حكومه‌ته‌كه‌ی ئەو نییه‌ و ده‌ڵێت‌ "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیادا نییه‌، له‌ كوتاییشدا مافی چاره‌نووسی نەتەوەی كورد له‌ رێفراندۆمی ساڵی 2017 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ كاتێك 93% خەڵک داوای و‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد". 

ئه‌نگێلا مێركل لە رۆژی‌ 19-6-2019 له‌ شاری گوسلار لە هەرێمی نیدەرساکن رایگەیاندبوو ‌"من له‌گه‌ڵ یه‌كپارچەیی خاكی عێراقم و له‌و بڕوایه‌دام كه‌ ده‌وڵه‌تێكی كوردی خزمه‌تی ئاشتی ناوچه‌كه‌ ناكات‌"، گوتبوشی، دەبێت هەلومەرجێکی دادپەروەرانەی تەواو بۆ کورد لە عێراقدا بڕەخسێت و خاوەن دەسەڵاتێکی زۆری خۆبەڕێوەبردن بێت.  

پێچه‌وانه‌ی لێدوانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، جڤاكی كوردی ده‌ڵێت "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رۆڵی سه‌قامگیری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بێت و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی دان به‌مه‌دا بنێت‌".
 





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad