English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... كارگەیەكی جل و بەرگ ئاگری گرت و چوار كەس بوونە قوربانی
2019-06-22 [07:20 AM]

​ZNA – هەولێر


كارگەیەكی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ و پلاستیك، لەشاری ئیستەنبوڵ ئاگر گرت و بەپێی زانییاریەكان چوار كەس لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، له‌ ناوچه‌ی بویوكچه‌كمه‌جه‌ لە ئیستەنبوڵ، كارگەیەكی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ و پلاستیك، ئاگری گرت و چوار كەس گیانیان لەدەستدا، تاوەكو ئێستاش هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكەش نەزانراوە.

له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس و تیمی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوەكە كران.

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ٢٠ كه‌سیان رزگاركرد كه‌ له‌ كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا چووبوونه‌ سه‌ربانی كارگه‌كه‌، هەروەها چوار له‌ كرێكاره‌كان له‌دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ دوای كۆنترۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، ته‌رمی چوار كرێكاریان له‌ نێو كاره‌گه‌كه‌دا دۆزییه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad