English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ
2019-06-22 [04:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ نۆ پارتی توركمانی كۆبووه‌وه‌، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەكه‌، ئەندامێکی شاندی لایەنە تورکمانەکان، داواکانیان بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەت ئاشکراكرد.

پارتی توركمانی خاوه‌نی چوار كورسی په‌رله‌مانین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌و پارته‌ توركمانیانه‌ و بڕیاره‌ له‌ كابینه‌ی نۆیه‌میشدا به‌ وه‌زیرێك به‌شداریی بكه‌ن.

محەممەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی راگەیاند، مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابیننه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێم، بە ئەرێنیی وەڵامی پاکێجێکه‌كه‌ی دایەوە.

وتیشی، داوامانکردووە راوێژکار، بریکاری وەزیر و چه‌ند پۆستێكی جیاوازمان پێبدرێت، هەروەها لە نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستانیش، نوێنەرمان هەبێت.

دواتر مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ‌ به‌ره‌ی توركمانی گفتوگۆی كرد كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كورسییه‌كیان هه‌یه‌.

ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، دەمانەوێت له‌ كابینه‌ی نوێ و پۆستە وزارییەكان و ئەنجوومەنی وەزیران به‌شدار بین.

سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و یاوه‌رانی كه‌ له (هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو و فرسه‌ت سۆفی) پێكهاتبوون، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان، سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كلدۆ سریان ئاشوورییه‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش پرسی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تاووتوێ كرد.

سه‌ره‌تا لەگەڵ هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆبووەوە کە لە سێ پارتی سیاسی پێکهاتوون و خاوەنی سێ کورسی پەرلەمانن.

دواتر مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە هەولێر کۆبوونەوە.

یونادم یوسف كه‌ننا، سكرتێری پارتی دیموكراتی ئاشووری رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر ئیجابی بووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ پۆستی وه‌زیرمان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام به‌ پۆستی دیكه‌ به‌شداریی له‌ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ین و پاڵپشتیی حكوومه‌ت ده‌بین.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری کۆبووەوە.

 

K24

 





ئەم هەواڵە 2746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad