English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: وەڵامی توندمان بۆ هەر هێرشێکی ئەمەریکا ده‌بێت
2019-06-22 [04:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی رێگە نادات هیچ لە سنوورەکانی پێشێل بکرێن، گوتیشی، وڵاته‌كه‌ی زۆر بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەڕەشێكی ئه‌مه‌ریكا دەبێتەوە.

ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، هێشتا بژاردەی سەربازی دژی ئێران لەبەردەستە و ناهێڵن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دوێنێ هەینی دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادە بوو بۆ تۆڵەکردنەوەی خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمەریکا لەلایەن ئێرانەوە بەڵام وەک نوسیویەتی " کاتێک پرسیارم کرد چەند کەس لەم هێرشەدا دەمردن، ژەنەڕاڵێک پێی وتم 150 کەس. دە خولەک بەر لە هێرشەکە من ڕامگرت."

ترامپ گوتوشیەتی " من پەلەم نییە."

سەرۆک گوتیشی ئەو شەوی پێنجشەممە وەکو بەشێک لە هەڵمەتەکانی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران، سزای زیاتری بۆ سەر ئەو وڵاتە پەسەند کرد تا وتووێژەکان بۆ ڕاگرتنی پرۆگرامی ناوکی دەستپێبکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad