English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت
2019-06-23 [06:19 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ یەكشەممە بۆجاری دووەم هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەستیپێكردەولەهەبژاردنەكەش  100 ملیۆن و 560 ھەزار و 963 كەس روو دەكەنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 23/06/2019، هەریەك لە كاندیدی ئاكپارتی بیناڵی یڵدرم و كاندیدی جەهەپە ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كێبركێی بردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەكەن، براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پێنج ساڵی داھاتوو دەبێتە سەرۆكی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ.

ھەروەھا پارتی سەعادەت و پارتی وەتەنیش كاندیدیان بۆ ھەڵبژاردنەكە ھەیە، بەڵام ھەدەپە ھیچ كاندیدێكی نییە و بە فەرمی رایانگەیاندووە، لە پێناو شكستپێھێنانی كاندیدی ھاوپەیمانێتییەكەی ئاكپارتی و مەھەپە، پشتگیری لە كاندیدی جەھەپە دەكەن.

31 ھەزار و 124 سندوق بۆ دەنگدانی ئەمڕۆ ئامادە كراون، ھێزە ئەمنییەكانی رێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ھەڵبژاردنەكەوە.

لە 31/3/2019 ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە سەرتاسەری توركیا بەڕێوەچوو، بۆ شارەوانی ئیستەنبوڵ جیاوازی نێوان یڵدرم و ئیمامئۆغڵو، نزیكەی 13 ھەزار دەنگ بوو، دواتر لەسەر تانەی ئاكپارتی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی توركیا بڕیاری دووبارەكردنەوەی ھەڵبژاردنی دا.

 





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad