English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانی قوتابیانی پۆلی 12 دەستی پێكردەوە
ئەرشیف
2019-06-23 [07:10 AM]

ZNA- هەولێر


لە چەند شارێکی ھەرێمی کوردستان، قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بانگەشەی بوونی کۆمەڵێک کەموکوڕییان لە تاقیکردنەوەکانی چەند وانەیەک کرد و داوای چارەسەری گونجاویان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣- ٦- ٢٠١٩، بۆ جاری دووەم لە شاری ھەولێر لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستان خۆپیشاندان دەستی پێكرد، ھەروەھا لە ڕانیەش خۆپیشاندان بەڕێوە چوو، پێشتریش لە سلێمانی و ھەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە خۆپیشاندان کراوە.

قوتابییان باسیان لەوە دەکرد کە تاقیکردنەوە گشتییەکان کەموکوڕی ھەبووە و لە وانەی بیرکاریدا ڕێگە نەدراوە تیانووس بەکار بھێنن و لە ھەندێک وانەشدا پرسیارەکان ھەڵەی زمانەوانی و پرسیار لە دەرەوەی میتۆدی خوێندن ھاتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام بدەن.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی داواکاری گشتی و بە تۆمەتی تێکدانی دەروونی قوتابییان، سکاڵای لە دژی دوو پەیج جووڵاندبوو، بەڵام (زانکۆ لاین) کە یەکێکە لەو پەیجانەی سکاڵای لە دژ تۆمار کرابوو، بە چەندان بەڵگەی جۆراوجۆر، وەڵامی وەزارەتەکەی دایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەوە تۆمەتبار کرد کە پرسیاری تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ دزەی کردووە.

 





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad