ZNA- ھەولێر دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند و یانەی داھاتووشی دیارنییە.
دوای ئەوەی ھەڵبژاردەکەی توانی ٥-٠ لە پیرۆ بباتەوەو سەرکەووتن بۆ چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا ئەلڤێس ڕایگەیاند کە کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە کۆتایی ھات.
لە پێگەی ئینستاگرام تایبەت بە خۆی یاریزانە تەمەن ٣٦ ساڵەکە نوسیویەتی: خولێکی تری ژیانی من کۆتایی ھات، کە پڕ بووە لە بردنەوەو چەندین ئەزموون، دەمەوێت سوپاسی یانەی پاریس سانجێڕمان بکەم، بۆ ئەو دەرفەتە کە پێکەوە لاپەڕەی مێژوومان لەو یانەیە نوسیییەوە.
دانی ئەلڤێس ٧٣ یاریی بەدرێسی پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە، ٨ گۆڵی تۆمارکردووە، ١٦ ئاسیستی کردووە و ٦ نازناوی بردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 9253جار خوێندراوەتەوە |