English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌سته‌نبول... ده‌نگدان كۆتایی هات
2019-06-23 [03:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مرۆ یه‌شكه‌ممه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وه‌انی ئه‌سته‌نبول لە کاتژمێری هەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆی تورکیا ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە داخران و پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات.

جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگەکانی دەستی پێکرد، ركابه‌رییه‌كه‌ له‌ نێوان كانندیدی ئاكپارتی بینالی یڵدرم و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەربژێری جەهەپە.

لە دەنگدانی سەرەتایی ٣١ی مانگی ٣ی زاینی، پارتی کۆماری خەڵک "جه‌هه‌په‌" لە بەرامبەر پارتی ئەردۆغان لە شاری ئیستانبوڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بەڵام دوای چەندین هه‌فته‌ له‌ داواکارییەکانی "ئاكه‌په‌"، دەستەی بالای هەڵبژاردنی تورکیا لە مانگی ٥ی زاینی گوتی هەڵبژاردنەکان بێ سەر و بەرەییان تێدا بووە و هەڵیوەشاندنەوە.

بڕیاری دووبارەکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای ئەو تانانە درا کە لە لایەن ئاک پارتییەوە پێشکەش کرابوون.





ئەم هەواڵە 5437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad