English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی بەشداری كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەكات
2019-06-23 [05:11 AM]

Z.N.A



وەزیری دارایی بەشداری كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەكات

جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری - وەزیری دارایی بەشداری كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دەكات لە قاهیرە.

لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەكەی، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لە میسڕ بەشداری كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی كرد كە لەبارەی دابینكردنی چارەسەری گرفتی ئارامی و ئاسایشی جیهانی و پاڵپشتیكردنی بودجەی دەسەڵاتی فەڵەستین وبەرەنگاربوونەوەی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە بەسەر گەلی فەڵەستین سەپێندراوە رێكخرابوو. 


لەكاتی گەیشتنی بۆ قاهیرە د.فوئاد حوسێن رایگەیاند، بۆ دووپاتكردنەوەی هاوهەڵوێستیمان لەگەڵ هاوكاران لە وەزیرانی عەرەب گەیشتوونەتە ئەو كۆبوونەوەیە و بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم كۆبوونەوەیە دەكەن .

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێستمان بۆ پاڵپشتیكردنی كەیسی فەڵەستین وەكو خۆیەتی چوونکە كە پرسێكی عەرەبی وچارەنووسسازە.





ئەم هەواڵە 2266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad