English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن
2019-06-24 [08:58 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2019، مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و ئاندرۆ پیک، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران و شاندێكی یاوه‌ری، پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ كرد.

لە دیدارێکدا، کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر و بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئامادەبوون، مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، هەنگاوەکان دەستیان پێکردووە و لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینە بۆ متمانە وەرگرتن و سوێند خواردن دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

هەروەها ئاماژە بە رەوش و پرۆسەی سیاسی لەعێراق درا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەچوارچێوەی دەستوور کرایەوە.

لەلای خۆیەوە جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری عێراق و ئێران، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە ئەرک و بەرنامەی کابینەی داهاتوو خواست و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا.





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad