English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێکی گەرما بو ماوەیەک رو لە هەرێمی کوردستان دەکات
2019-06-24 [09:16 AM]

ZNA-هەولێر


لێپرسراوى بەشى پێشبینى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆ دوشەممەوە تاوەکو روژی پێنجشممە پلەکانى گەرما رو لە بەرزبونەوە دەکەن.

بژار ئەکرم، لێپرسراوى بەشى پێشبینى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لە ئەمڕۆ دوشەممە تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەکانى گەرما رو لە بەرزبونەوە دەکات، سبەى سێشەممە پلەکانى گەرما بە پلەیەک تا دو پلە بەرز دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى دو پلەى دیکە بەرزتر دەبنەوە و ناوچەکانى باشورى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرماى لە سەرووى 46 پلەى سیلیزى دەبێت.

بژار ئەکر دەڵێت، لە ماوەى رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى دەگاتە 44 پلە سلێمانى 42 پلە دهۆک 42 کرکوک 46 پلە هەڵەبجە 43 پلە دەبێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو بەرزبونەوەیەی پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى کۆتایى دێت، رۆژى هەینى بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک فێنک لە دەریاى ناوەڕاستەوە رو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەک زۆربەى ناوچەکەمان پلەکانى گەرماى لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت.





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad