English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆكاری داخستنی تونێلێك ئاشکرا دەكرێت
2019-06-24 [09:37 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانی راگەیاند، بۆ ماوەی دوو شەو تونێلێك لە سلێمانی دادەخرێت.

بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی، ماوەی دوو شەو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت.

لەو نووسراوەدا ھاتووە: "لە شەوی 24-25/6/2019 ھەڵدەستین بە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە كاتژمێر 8 بۆ 1ی بەیانی، بە مەبەستی چاكسازی و پاككردنەوەی كامێرا و سێتسەرەكان، ھەروەھا گۆڕینی ھەندێك گڵۆپی ناو تونێلەكە".

تونێلی پێشڕەو شاری سلێمانی بە ناحیەی سیتەك و قەزای شارباژێڕ دەبەستێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad