English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێوستی كوردستانێكی بەهێزتر بۆ داكۆكیكاری مافەرەواكان ..
2019-06-24 [10:45 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەگەر بێین جیاوازیەك بكەین لە نێوان حكومەتی‮ ‬هەرێم و حكومەتی‮ ‬عێراق لە دوای‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس لە هەندێك رووەوە‮ :‬لەرووی‮ ‬ئاسایش و سەقامگێری‮ ‬بێگومان لەدای‮ ‬2003 ‮ ‬تا ئێستا حكومەتی‮ ‬عیراق نەیتوانیوە كونترولی‮ ‬ئەمنی‮ ‬بكات لە زۆربەی‮ ‬پارێزگاكان و كەشێكی‮ ‬سەقامگیر دروست بكات،‮ ‬بەڵام حكومەتی‮ ‬هەرێم لەم رووەوە زۆر سەركەوتوانە مامەلەی‮ ‬كردووە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پێش رووخانی‮ ‬رژێم عێراق لە رووی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬لە چاو خۆی‮ ‬زۆر باش بو بەڵام كە رژێم رووخا ئاوەدانیش لەگەڵ رووخا و ئێستا دەی‮ ‬بینین كە ئەم وڵاتە‮ ‬یەكێكە لە ولاتە دەولەمەندەكان لەرووی‮ ‬سامانی‮ ‬سروشتی‮ ‬كەچی‮ ‬یەكێكە لە وڵاتە هەرە پاشكەوتوەكان و ئەوەی‮ ‬هەیەش هی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووە،‮ ‬بەڵام ئەگەر بێین سەیر كەین حكومەتی‮ ‬هەرێم بەم بەشە پارەیە كە نە دەگەیشتە‮ ‬%17 ی‮ ‬بودجەی‮ ‬عیراق كەچی‮ ‬لەم ماوە كەمە زۆر پێشكەوتنی‮ ‬بە خۆیەوە بینی‮ ‬و بەردەوامە‮. ‬كوردستان بە ناوچەیەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬دادەنێرێت كە ولاتێك وەكو توركیا و ئیران ناتوانن پەیوەندی‮ ‬ئابوریان ببرن و زۆرێك لە ولاتە جیهانیەكان پەیوەندی‮ ‬ئالگۆری‮ ‬بازرگانیان هەیە و وەبەرهێنان دەكەن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەڵام عیراق بە پێچەوانەوە كە تەنها پەیوەندی‮ ‬سۆزداری‮ ‬دەبەستێت‮ !‬چوارساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬خەڵك و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و سەختدا گوزەریان كرد،‮ ‬كە ئەگەر بە حیكمەت و شارەزایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانیی‮ ‬نەبوایە مەحاڵ بوو كە ئەو دۆخە بەئاسانی‮ ‬دەرباز ببێ‮. ‬دیپلۆماسی‮ ‬و لێزانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬وایكرد كە بەردەوام لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كار بۆ ئەوە بكات كە پێگەی‮ ‬كوردستان پارێزراو بێ‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬گرتنەبەری‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬ژیرانە و دیپلۆماسییەكی‮ ‬كارا لە ماوەی‮ ‬28 ساڵی‮ ‬رابردوو توانیوێتی‮ ‬ببێتە جێی‮ ‬متمانە و بایەخی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتیی‮. . ‬بەڵگەی‮ ‬هەرە دیار و بەرچاویش كاتێ هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ژێر هەڕەشەی‮ ‬تیرۆرییستان و داگیركەرانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بوو،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زڵهێزی‮ ‬وەك فەرەنسا،ئەمەریكا،‮ ‬ئەڵمانییا هاتنە سەر هێل و رێگەیان نەدا پیلانیی‮ ‬سرینەوە و داگیركردنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەر بگرێ. هەروەها گەر لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە و سەرمایە گوزاری‮ ‬بروانییە سەركەوتنە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرپەرشتی‮ ‬راستەوخۆیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەبینن كە دەیان كۆمپانییایی‮ ‬گەورەی‮ ‬بوای‮ ‬بازرگانی‮ ‬و نەوت و گاز لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كار دەكەن كە ئەمەش وایكرد كە لە كاتە سەختەكان و كاتی‮ ‬ئابلوقە و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬جیهانی‮ ‬تیرۆر و هاتنی‮ ‬لێشاویی‮ ‬ئاوارەكان و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬پەترۆڵ بەڵام هەرێمی‮ ‬كوردستان هەر چۆنێك بێ بتوانێ ئیدارەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئێستا دوای‮ ‬چوارساڵی‮ ‬سەخت و پر قەیران جارێكی‮ ‬تر كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتیی‮ ‬لە سەر هێڵن بۆ ئەوەی‮ ‬كاراتر لە جاران،پەیوەندییە دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سیاسییەكانیان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬ئەم سەركەوتن و دەسكەوتانە بۆ سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانیی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەگەرێتەوە‮. . ‬حیكمەت و شازەزایی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان چۆنێتی‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەكان و پێشهتاەكانی‮ ‬وایكرد كە لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬بێتە سەر هێل و سەرەتای‮ ‬شكست و بەكۆتاهاتنی‮ ‬كۆی‮ ‬سزاكانە‮. ‬سەردان و دیدار و پێشوازییە ئاستبەرزەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و تیمەكەی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬جیهان و ناوچەكە و بەشدارییەكانیان لە لووتكە جیهانییەكاندا،‮ ‬بەرجەستەی‮ ‬بەكۆتاهاتنی‮ ‬دابڕانی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬پێگە هەرێمایەتی‮ ‬و جیهانییەكەی‮ ‬كوردستانە‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
شكاندنی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬ناڕەوا لەسەر كوردستان،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەتەكەمان و داوا رەواكانیەتی،‮ ‬تەئكیدكردنەوەیە لەسەر پێگە و ئیعتباری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئەهەمیەتی‮ ‬جیۆسیاسیی‮ ‬هەرێمەكەمان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad