English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ ده‌گاته‌ سعودیه‌
2019-06-24 [11:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی ئێران فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی خسته‌خواره‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ لێدانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ گه‌یشته‌ جه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی  ململانێیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، راوێژ به‌ هاوپه‌یمانه‌ هه‌رێمییه‌كان بكات.

به‌ر له‌وه‌ی واشنتۆن به‌جێبهێڵێت، پۆمپیۆ به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیازی ئه‌وه‌یه‌ سزای ئابووری گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت.

وتیشی، سه‌باره‌ت به‌یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی ستراتیژمان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران سعودیه‌ ده‌كه‌ین، چۆن بتوانین هاوپه‌یمانێكی جیهانی دامه‌زرێنین، هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێتییه‌ بگونجێت.

دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی گوتی، من بەدوای شەڕەوە نیم، بەڵام ئەگەر شەڕ ببێت، بەشێوەیەک کاولکاری دەبێت کە هەرگیز پێشتر ئەوەت نەبینیبێت، من ئەوە ناکەم، بەڵام تۆش ناتوانی چەکی ئەتۆمیت هەبێت، ئەگەر دەتەوێت گفتوگۆ بکەیت، باشە، ئەگەر نا ئەوا ئابوورییەکی زۆر خراپت دەبێت.

ئەو قسانەی ترەمپ دوای ئەوەدێت گرژی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر لێواری جەنگ گەڕایەوە، دوای ئەوەی تاران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەئاسمانی گەرووی هورمز خستەخوارەوە و ترەمپیش گوتی "10 خولەک پێشهێرشکردنە سەر ئێران فەرمانی وەستاندنی هێرشەکەم دا".

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad